
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیمەنێک لە شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا، زیاتر لە پێنج هەزار پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاریی بە گوژمەی زیاتر چوار ترلیۆن و 663 ملیار دینار، لە سەرتاسەری شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە ماوەی پێنج ساڵی كابینەی نۆیەمدا لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار و شوێنەوار و پڕۆژەی دیكە، بە گوژمەی چوار ترلیۆن و 663 ملیار و 475 ملیۆن و 902 هەزار دینار، زیاتر لە 5 هەزار و 44 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێ كراون.
زانیاریی زیاتر: بەشی زۆری پرۆژەكان تەواوكراون و بەشێكیشیان ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردندان و لە ماوەی دیاریكراودا تەواو دەبن، ئێستا ژمارەیەكی زۆری پڕۆژەی دیكە پێشنیاز كراون و لە ماوەی داهاتوودا دەكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: پۆلێنكاری پڕۆژەكان بەپێی سێكتەرەكان بەم شێوەیەیە:-
• سێكتەری شارەوانی: 2004 پڕۆژە بە گوژمەی، دوو ترلیۆن و 795 ملیار و 337 ملیۆن و 323 هەزار دینار، جێبەجێ كراون.
• سێكتەری ئاو: 2755 پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ بە گوژمەی، یەک ترلیۆن و 785 ملیار و 248 ملیۆن و 176 هەزار دینار جێبەجێ کراون.
• سێكتەری شوێنەوار: 167 پڕۆژە بە گوژمەی، 36 ملیار و 148 ملیۆن 78 هەزار دینار، جێبەجێ كراون.
• سێكتەری گەشتوگوزار: 117 پڕۆژە بە گوژمەی، 48 ملیار و 742 ملیۆن و 327 هەزار دینار، جێبەجێ كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






