
دیمەنێک لە دەروازەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر دەکەن و دەڵێت: گەشتەکانمان بەردەوامن.
وێنە گەورەکە: ئەگەر هەیە ئەمشەو سوپای ئیسرائیل وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ڕۆژی 1-10-2024 ی ئێران بداتەوە، بەتایبەت کە سبەی دووشەممە ساڵیادی هەڵگیرسانی شەڕی غەززەیە، بەو هۆیەوە دەستەی فڕۆکەوانیی ئێران لە کاتژمێر 09:00ی ئەمشەو تاوەکو کاتژمێر 06:00ی بەیانی سەرجەم گەشتەکانی هەڵوەشاندوونەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایین و ڕانەگیراون".
گۆشەیەکی دیکە: جگە لە هێرشکردنە سەر ئێران، بەهۆی هێرشەکانی بەرەی مقاوەمەی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل، مەترسی تۆڵەسەندنەوە و هێرشکردنە سەر عێراقیش هەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەتایبەت بۆ گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی.
باکگراوند: شەوی ڕابردوو ڕێگە بە نیشتنەوەی بەشێکی زۆری ئەو فڕۆکانە نەدراوە کە بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا هاتوون، بەڵام تاوەکو ئێستا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایین و بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت