
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی - بانگەشەی هەڵبژاردن لە دهۆک
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەکاتی بانگەشەی حیزبەکە لە دهۆک پەیامێک ئاراستەی خەڵکی کودستان و سنووری سلێمانی بە تایبەت دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی یەکێتی لەم هەڵبژاردنە بە زمانێکی زبر و تووند بانگەشە دەکات، لە سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی "دەستی بە کامپەینی هەڕەشەکردن و ئاگادارکردنەوەی خەڵک کردووە کە دەبێت تەنیا دەنگ بە یەکێتی بدەن"، ئەمەش ترس و نیگەرانی لای خەڵک دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری دهۆک لەمیانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا لە ئاهەنگێکی حیزبەکەی، پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی خەڵکی سلێمانی و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەکێتی کرد بەوەی لەکاتی دەنگدان نەترسن و گوتی: "لە هیچ کەسێک مەترسن، کەس خاوەنی ئێوە نییە، ئێوە گەلێکی ئازادن، خاوەنی شۆڕشی ئەیلوول و ئەم وڵاتە و بڕیارەکانتانن، هیچ دەسەڵاتێکی گەندەڵ ناتوانێت ڕێگەتان لێ بگرێت بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی بڕیارەکانتان".
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی داوای لە خەڵکی ئەو سنوورە کرد لەپێناو گەیشتنی دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بە ناوچەکانیان دەنگ بە لیستی 190ی پارتی بدەن، بۆ ئەوەی چیتر دەستی خۆسەپێنی و گەندەڵی و قاچاخی و بازرگانی نایاسایی لە هیچ شوێنێکی کوردستان بەردەوام نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت