
لۆگۆی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ئاڵای تورکیا
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی یەکێتی بە نەرمی وەڵامی پەیامە تووندەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمار و بەرپرسانی تورکیا دەداتەوە و ڕایدەگەیێنێ، "نە دژایەتیتان دەکەین و نە دژایەتیمان پێدەکرێت".
وێنە گەورەکە: پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتی نزیکەی ساڵێکە گرژییەکی قووڵی تێکەوتووە و تورکیا یەکێتی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە تۆمەتبار دەکات، بە ئاشکراش داوای لێدەکات کۆتایی بەو پەیوەندییانە بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئهو تۆمەتانەی لەبارەی پەکەکە ئاراستەی یەكێتی دەكرێن، بەهانەی بێمانا و بێبەهان، چونكە شەڕ دژی توركیا لە سنووری دهۆك و ئامێدییە نەوەک سنووری سلێمانی".
بە ئاماژەکردن بەوەی تورکیا دەوڵەتێکی گەورە و بەهێزە لە ناوچەکەدا، گوتەبێژی یەکێتی گوتی: "تورکیا بەم هەموو هێز و فڕۆکە و چەکە قورسەوە ناتوانێت لەناو خاکی تورکیا ڕووبەڕووی پەکەکە ببێتەوە، ئێمە چۆن دەتوانین ئەوە بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: قوباد تاڵەبانی پێشتر بە هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای گوتووە، "ئامادەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ توركیادا، بەڵام ئێوە داوای شتێكمان لێدەكەن كە بوونی نییە و سنوور و ناوچەی دەسەڵاتی ئێمە سەدان میل لە توركیاوە دوورە، یەكێتی هێزی نەناردووەتە سەر توركیا و دوژمنایەتی ناكات، چونكە سوودی بۆمان نییە".
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە هەمان هۆکار نزیکەی ساڵێکە تورکیا سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرتوون، بۆردوومانە ئاسمانییەکانیشی لە سنووری سلێمانی چڕکردوونەتەوە و تاوەکو ئێستا 161 گوند چۆڵکراون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت