
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی, لەمیانەی کردنەوەی پڕۆژەی کاڤین فارم لە دهۆک، وێنە: KRD
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی کردنەوەی پڕۆژەیەکی گەورەی ئاژەڵداری لە دهۆک ڕایگەیاند، پلانیان هەیە گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی بدەن، ئەمەش دوو سوودی دەبێت، هەم هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنێت، هەم کوردستان دەباتە قۆناغێکی نوێوە و ئاسایشی خۆراک بەرقەرار دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دهۆک پڕۆژەی کاڤین فارمی کردەوە، کە گهورهترین پڕۆژهی ئاژهڵداری و شیرهمهنییە لهسهر ئاستی عێراق و ههرێمی كوردستان. پڕۆژەکە بە گوژمەی 90 ملیۆن دۆلار جێبەجێ کراوە و توانای بەرهەمهێنانی 120 هەزار لیتر شیری هەیە لە ڕۆژێکدا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە مەراسیمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: کردنەوەی ئەو پرۆژە ستراتیژییە کاریگەرییەکی باشی لەسەر ئابووریی هەرێمی کوردستان دەبێت و بە سەدان دەرفەتی کاری ڕەخساندووە. بەرنامەی حکومەتی ئێمە بۆ هەمەچەشنکردنی یان هەمەجۆرکردنی ئابووری بۆ ئەوەیە، پابەند نەبین بە جۆرێکی داهات.
بابەتە ستراتیژییەکان: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە "کاتێک کەرتی کشتوکاڵ پێش دەکەوێت، ئاسایشی خۆراک لەسەر ئاستی هەموو کوردستان پارێزراو دەبێت و خەڵک ناچار نابێت پشت بە بەرهەمی دەرەکی ببەستێت، یانیش ئەگەر خوانەکا تووشی قەیرانێک ببین بابەتی خۆراک و ئاسایشی خۆراک بۆ ئێمە ببێتە کێشە. پاراستنی ئاسایشی خۆراک بۆ هەر وڵات و نەتەوەیەک شتێکی زۆر پێویستە، خۆشحاڵم کە دەبینم لە کوردستان بەرەو ئەو ئامانجە هەنگاو دەنێین".
گۆشەیەکی دیکە: مەسرور بارزانی پلانی داهاتووی حکومەتی ئاشکراکرد کە گرنگییەکی زۆر بە کەرتی پیشەسازی دەدەن، گوتیشی: "هەوڵمان داوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە گرێبدەین و هاوکات بەرهەمی ناوخۆیی و دەرەوە ڕێکبخەین و ناچار نەبین هەموو کات بەرهەمی دەرەوە هاوردە بکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






