
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە چاوەڕوانن لە نزیکترین کاتدا، گوژمەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خەرج بکرێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر کۆبوونەوەکانی دوو هەفتەی ڕابردووی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چارەسەکردنی کێشەکان ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: دوای سەردانی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لەدوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ شاری بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەشی زۆری کێشە تەکنیکییەکانی لیستی مووچە چارەسەر کرا و بڕیاردرا بە خەرجکردنی هەموو ئەو لێبڕینانەی لە لیستی مووچەی مانگەکانی ڕابردوو ڕاگیرابوون.
ڕۆژی دووشەممە 07-10-2024 بڕی 329 ملیار و 392 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بڕی تەمویلی ماوە لە بەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان
بڕی تەمویلی ماوە لەبەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوای پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی ئاب بریتییە لە 361 ملیار دینار.
مووچەی مانگی ئەیلوول
کۆی گشتی ئەو پارەیەی ئێستا لەبەردەست وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول بریتییە لە 690 ملیار و 392 ملیۆن دینار.
کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچە
305 پێنج ملیار دینار کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول هەیە.
لێکتێگەیشتنی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان
لەسەر بنەمای ئەو بەڵێن و لێکتێگەیشتنانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان دراوە لەم چەند ڕۆژەدا سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت کە لە مووچەی مانگەکانی ڕابردوو بڕدرابوو، تاوەکو بتوانرێت کورتهێنانی مووچەی مانگی ئەیلوولی پێ پڕ بکرێتەوە.
مووچەی خانەنشینان
لەمانگی تەمموزەوە کە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هاوتا کراوە، ئەو تەمویلەی کە بۆ مووچەی خانەنشینان زیاد بووە و بڕەکەی مانگانە نزیکەی 45 ملیار دینارە و سەرجەمی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین کراوە، سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە، بەڵام هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە هیچ تەمویلێک بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان خەرج نەکراوە.
مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی
زیاتر لە مانگێکە نووسراوی گواستنەوەی پارە لە بڕگەی تەرخانکراوی خەرجی بەکاربردنەوە بۆ بڕگەی تەرخانکراوی چاودێریی کۆمەڵایەتی و خانەنشین لە پشکی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراقە تاوەکو بتوانرێت تەرخانکراوی دارایی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان دەستەبەر بکرێت، بەڵام هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە کاری لەسەر نەکراوە.
دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول
وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕوانین لەنزیکترین کاتدا گوژمەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خەرج بکرێت، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی فەرمانبەرانى كەسوکاری شەهید دهكات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر هاونیشتمانییهك حوشترێکی ونكردووه و به دوایدا دهگهڕێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی هاونیشتمانییەک کە لە گەشتێکیدا بۆ ئێران هەموو پارەکەیان لێسەندووە