سەرۆکوەزیران لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 8 تشرینی یەکەم

دیداری سەرۆکوەزیران لەگەڵ هاووڵاتیان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایدەگەیێنێ، بەغدا لە ڕێگەی بڕین و نەناردنی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان ڕێگەی نەداوە خەڵک دابمەزرێنن. دووپاتیش دەکاتەوە وەکو حکومەت پێویستیان بە پسپۆری نوێ و دامەزراندنی فەرمانبەری نوێیە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە بەردەوامی دیدارەکانی لەگەڵ خەڵک، لەسەر قەڵای هەولێر لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی شاری هەولێر کۆبووە و ڕاستەوخۆ وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە وڵامی پرسیارێکدا لەبارەی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ ڕایگەیاند: "لە ساڵی 2013وە تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە خەڵک دابمەزرێنێت، چونکە بەغدا ڕێگەی نەداوە ئێمە خەڵک دامەزرێنین. هەمیشە لە ڕێگەی بڕین و نەناردنی بودجە وایان کردووە ئەو داهاتەی لە بەردەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، نەتوانێت خەڵکی نوێ دابمەزرێنێت".
وەک سەرۆکوەزیران باسی کرد، پێشتر دامەزراندن زیاتر لەسەر بنەمای ڕازیکردن بووە، ململانێی سیاسی حیزبەکان وایان کردووە خەڵکێکی زۆر لە کەرتی حکومی دابمەزرێت، تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا حکومەتی فیدراڵی نزیکەی یەک ملیۆن کەسی دامەزراندووە. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەپرسێت ئایا لەو ملیۆنە هیچ ڕێژەیەکیان بۆ خەڵکی کوردستان تەرخان کرد؟ نەخێر.
خاڵی ئەرێنی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە پسپۆری نوێ هەیە، "خەڵک هەیە خانەنشین بووە، پێویستیمان بە وزەی گەنج هەیە، دەبێت ئێمەش هەندێک خەڵک دابمەزرێنین، ئێستا ئێمە لەو گفتوگۆیەین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت