
پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە خاڵی سووری سەر پێست ئاساییە و پێویست بە نیگەرانی ناکات
ئاڤا نیوز
دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکی نوێ لەسەر پێست لەوانەیە ببێتە هۆی ترس لە نیشانەکانی، بەتایبەت زۆربەی نیشانەکان پەیوەندییان بە هەبوونی نەخۆشییەکی دیاریکراوەوە هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: پێست تووشی چەندین گۆڕانکاری دەبێت کە بەهۆی پیربوون، زیپکە یان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تیشکی خۆر دروست دەبن. خاڵی سوور یەکێکە لەو نیشانە باوانەی لەسەر پێست دەردەکەوێت و پسپۆڕان جەخت لەوە دەکەنەوە کە نیشانەیەکی ئاساییە و پێویست بە نیگەرانی ناکات.
لێدوانی فەرمی: پزیشکێکی پێست بە ناوی جێسی چیونگ دەڵێت: "خاڵی بچووکی سوورباو دیاردەیەکی تەواو باشە کە پێیدگەوترێت (Cherry hemangioma) واتا خاڵی گێلاس.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم جۆرە خاڵە بریتییە لە بڵقی سووری بچووک کە لە کۆمەڵێک دەمارەکانی خوێن پێکهاتووە، زیانبەخش نییە و بێ ئازارە، بەڵام ئەگەر بخورێنرت خوێنی لێ دەڕژێت. دەشێ پەڵەکە لە هەموو شوێنێکی پێست هەبێت، بەڵام بەزۆری لەسەر سنگ، سک، پشت، قۆڵ و قاچ دەردەکەون.
لەلایەکی دیکەوە: هادلی کینگ، پسپۆڕی پێست لەبارەی هۆکاری دەرکەوتنی ئەم نیشانانە دەڵێت: "ئێمە هۆکارەکەی نازانین، بەڵام هۆکارێکی بۆماوەیی هەیە کە وا لە هەندێک کەس دەکات زیاتر تووشی ئەو نیشانانە ببن."
ئەمەش بزانە: باشتر وایە بەبێ ڕاوێژکردن بە پسپۆڕ هەوڵی لابردنی خوێنی ئەم جۆرە خاڵە سوورانە لە ماڵەوە نەدەیت، چونکە لەوانەیە گرێکە خاڵی گیلاس نەبێت، بەڵکو جۆرێکی تری گرێ یان ئازاری پێست بێت، کە پێویستی بە بینینی پزیشکی شارەزا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە