بەهۆی ڕێکنەکەوتنی سوننە و شیعەوە تاوەکو ئێستا پارێزگاری دیالە دیاری نەکراوە
- عێراق
- 2024-02-20

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە
ئاڤا نیوز
لەماوەی دوو هەفتەدا سێ جار ئەنجوومەنی دیالە بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانەوە نەیتوانی دانیشتنێک بکات، لە کۆی 15 ئەندام تەنیا شەش ئەندام ئامادەی دانیشتنەکان بوون، بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو پۆستەکانی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی دیالە یەکلابکرێنەوە.
وێنە گەورە: ڕۆژی 07-01-2024 دوایین وادەبوو بوو بۆ دیارکردن و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، بەڵام کات دەڕوات و بەهۆی ڕێکنەکەوتنی سوننە و شیعە ئەنجوومەن بێ سەرۆکە.
لێدوانی فەرمی: ئەوس ئبراهیم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگاری دیالە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە دوو دانیشتنی یەکەمدا موسەننا تەمیمی هەشت دەنگی بەدەستهێنا، هەروەها عومەر کروی لە لیستی سیادە حەوت دەنگی هێنا، بۆ ئەوەی کەسێک بۆ سەرۆکی ئەنجوومەن هەڵبژێردرێت پێویستە نۆ دەنگ بەدەستبهێنێت کە زۆرینەی دەنگەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنە، بۆیە دانیشتنی سێیەم بەبێ ئەنجام و بەکراوەیی ماوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: کێبڕکیەکی تووند لەنێوان موسەننا تەمیمی پارێزگاری ماوەبەسەرچووی دیالە و نزار لهێبی، بەربژێری لیستی تەقەدووم بۆ ئەو پۆستە هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەسێک بۆ شوێنی عومەر کروی دانەنراوە.
لەلایەکی دیکەوە: هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر ڕازی نییە موسەنا تەمیمی ببێتەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، ئەگەر هاتوو لە بەرامبەر نزار لهێبی لە کێبڕکێی بوون بە پارێزگار دەرنەچوو، بۆیە کەسێکی دیاری کردووە بەناوی (محەممەد جاسم عەمەیرەی) کە پیشەی پارێزەرە و کوڕی سەرۆکی دادگەیی فیدراڵی عێراقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر هێرشە ئەتۆمییەکەی ناگازاکی ئەمریکا بۆ سەر ژاپۆن تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: پابەندین بە هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیروپشک بۆ لیست و هاوپەیمانیەتییەکان کرا؛ پارتی ژمارە 275ـی بەرکەوت