
ئاڤا نیوز
جگە لەوەی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن پۆستەر و وێنەی کاندید و لایەنە سیاسییەکان لەسەر شەقامەکان هەڵواسراون، کاندیدانی حیزب و لایەنەکان دەیان هەزار دۆلار لە سپۆنسەرکردنی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان خەرج دەکەن.
وێنە گەورەکە: کاندیدانی پەرلەمانی کوردستان لە سۆشیاڵ میدیا و وێبسایت و پلاتفۆرمەکانی دیکەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن و کاندیدانی بەرەی گەل زۆرترین پارەیان لە سپۆنسەرکردن خەرج کردووە.
لێدوانی فەرمی: کێوان حەسەن، ئەندازیاری ئەلیکترۆنی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 460 هەزار پۆست لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان سپۆنسەر کراون.
ژمارەکان وادەڵێن: تەنیا ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک، زیاتر لە 17 هەزار دۆلار بۆ سپۆنسەرکردنی پۆستەکان لە پلاتفۆرمەکان لە لایەن کاندیدەکانەوە خەرجکراوە و پشکی شێریش بەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەکەوێت و بەم شێوەیە:
سلێمانی: هەشت هەزار و 273 دۆلار .
هەولێر: شەش هەزار و 468 دۆلار.
دهۆک: دوو هەزار و 359 دۆلار.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 230 هەزار دۆلار بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن خەرجکراوە و بەرەی گەل لە ڕێزبەندی یەکەمدایە:
سلێمانی: 103 هەزار و 351 دۆلار خەرجکراوە.،
هەولێر: 86 هەزار و 646 دۆلار خەرجکراوە.
دهۆک: 27 هەزار و 170 دۆلار خەرجکراوە.
کەرکووک: 15 هەزار و 574 دۆلار خەرجکراوە.
هەڵەبجە: 5 هەزار و 342 دۆلار خەرجکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






