نێچیرڤان بازرانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم نزیکەی 60 هەزار ئەندام و لایەنگری پارتی لە دهۆک ڕایگەیاند، سەرکەوتنێکی نوێ تۆمار دەکەین، سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە.
وێنە گەورەکە: لە دهۆک گەورەترین کەرنەڤاڵی جەماوەری بانگەشەی پارتی بەڕێوەچوو، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەست لەناو دەست و و بەدەنگێکی دلێر وەڵامی ئەوانەیان دایەوە کە دەڵێن "دەیڕوخێنین"، گوتیان ناتوانن و ناتوانن و ناتوانن.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بازرانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتارێکی پێشکەشی لایەنگرانی حیزبەکەی کرد و ڕایگەیاند: لەگەڵ برای خۆم مەسرور بارزانی و سەرکردایەتی پارتی هاتووین بەڵێن بۆ ڕێبازی پارتی نوێ بکەینەوە، تەنیا پارتی و سەرکردایەتییەکەی دەتوانن مافی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەن.
لەلایەکی دیکەوە: نێچیرڤان بارزانی باسی لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە کرد و ڕایگەیاند، "ئەم هەڵبژاردنە بۆ کوردستان گرنگە، تاوەکو شەرعیەتی دەزگاکانی نوێ بکاتەوە و گرنگیشە بۆ پارتی تاوەکو سەربکەوێت، چونکە سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە".
گۆشەیەکی دیکە: نێچیرڤان بارزانی بە جەختکردنەوە لەوەی بادینان سەنتەری هێز و باوەڕی پارتییە و پارتی مێژوو و ناسنامەی دەڤەری بادینانە، داوای کرد بە دەنگدان ڕێگەنەدەن خەونی نەیارانی پارتی ببێتە ڕاستی. گوتیشی: "پەیوەندیی پارتی و بادینان بە باوەڕ و خوێنی شەهیدان بوونیادنراوە، چیرۆکی پارتی و بادینان عەشق و خۆشەویستییە و هیچ هێزێک جودایان ناکاتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی تۆیۆتای چینی قەدەغە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 68 کاندیدی دیکەی دوورخستەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 500 هەزار کارتی بانکی دراوەتەوە فەرمانبەران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی تۆیۆتای چینی قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 500 هەزار کارتی بانکی دراوەتەوە فەرمانبەران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای هەولێر- بەحرکە دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرزترین پرد لە سەر ئاستی عێراق لە سۆران دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی نوێی ئەمریکا: ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکان ئەفسانەییە