نێچیرڤان بارزانی: هیچ لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە پەیوەندی نێوان پارتی و سلێمانی
- کوردستان
- 14 تشرینی یەکەم

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک بۆ لایەنگرانی حیزبەکەی لە سلێمانی
ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە سلێمانی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکی تایبەتمان لەگەڵ سلێمانی هەیە و هیچ لایەنێک ناتوانێت درزی تێبخات.
وێنە گەورەکە: کەرنەڤاڵی جەماوەریی بانگەشەی لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی ڕێکخرا.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی گوتارێکی پێشەشکرد و لە سەرەتای قسەکانیدا گوتی:"زۆر خۆشحاڵم کە لەشاری سلێمانی لەگەڵتان کۆ دەبمەوە، هەرجارەک کە دێمە کە سلێمانی نەک یادگاری خزمایەتی و هاوشاریم، بەڵکو پەیوەندیی دێرینی پارتی و بارزانی نەمر دێتەوە بیر هەموومان" گوتیشی: "پەیوەندی ئێمە لەگەڵ سلێمانی پەیوەندی خەبات و هاوکارییە".
نێچیرڤان بارزانی باسی لە دروستبوونی پەیوەندی نێوان پارتی و سلێمانی کرد و گوتی: "لەکاتی شێخ مەحموود و شێخ ئەحمەدی بارزان ئەو پەیوەندییە دروست بووە، هەروەها ساڵانی سییەکان، ڕژێمی پاشایەتی بارزانی و هەڤاڵانی دوورخستەوە بۆ شاری خۆشەویستی سلێمانی، بەڵام سلێمانی بووە پەناگە بۆ بارزانی و هەڤاڵانی".
لەلایەکی دیکەوە: بە ئاماژەکردن بەوەی بارزانی نەمر هەر لەبەر خۆشەویستی سلێمانی پەیوەندی خزمایەتی و بنەماڵەیی لەگەڵ سلێمانی دروست کردووە، هەروەها ساڵی 1958 دوای گەڕانەوەی لە یەکێتیی سۆڤیەت، خێرا هاتە سلێمانی و لە ماڵی شێخ لەتیفی حەفید دابەزی بۆ گەیشتن بە خەڵکی سلێمانی و نوێکردنەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵیان.
بابەتی ستراتیژی: نێچیرڤان بارزانی جەختی کردەوە پارتی و بارزانییەکان مێژوویەکی تایبەتیان لەگەڵ سلێمانی هەیە، |لەبەرئەوە هیچ لایەنێک ناتوانێت درز بخاتە ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ سلێمانیدا هەیە، خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەرن، ئازادیخوازن، بۆیە دژی حکومەتی بەغدا کۆمەکی بارزانییەکان کرد، لەجیاتی ئەوەی سیخوڕیان بەسەرەوە بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدواداچوون بۆ کێشەی شاری ئایندە 2 لە هەولێر دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک لەکار لادرا
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 24 کاتژمێری ڕابردوو سێ ئەندامی حەشدی شەعبی لە کەرکووک کوژراون
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە