
دیمەنێک لە ئاگرە گەورەکەی ناوچەی پیشەسازی سلێمانی
ئاڤا نیوز
ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتووەتەوە و هەشت تیمی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کە دەکەوێتە ناوەڕاستی شارەکە، ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، ئاگرەکە بەرەبەرە تەشەنە دەکات و خەریکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
لە پەیامنێرەوە: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرەکە سەرەتا لە کۆگایەکی مۆبیلیات کەتووەتەوە و دواتر بۆ کارگەیەکی ئاو تەشەنەی کردووە و ئێستاش هێندە فراوان بووە لە کۆنترۆڵ دەرچووە، لەکاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەلایەک کۆنترۆڵی دەکەن، لەلایەکی دیکە سەرهەڵدەداتەوە، بەشێک لە سەقفی کارگەکەش ڕووخاوە.
هۆکارە زانراوەکان: یەکێک لە شایەتحاڵەکان لە شوێنی ڕووداوەکە گوتی ئاگرەکە سەرەتا لە کارگەیەکی ئاو دەستیپێکردووە، هۆکارەکەیشی سەتا سەت شۆرتی کارەبایە، بەڵام هیچ لێدوانێکی فەرمی نییە.
زیانە سەرەکییەکان: ئاگرەکە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە. لەبارەی برینداربوون و گیانلەدەستدانیش شایەتحاڵێک بە ئاڤای گوت هیچ زیانێکی گیانی نییە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: مەترسی هەیە بەشێک لە کەلوپەلی نێو کارگەکان بتەقێتەوە، بۆیە هۆشداریی بە خەڵک دراوە لە شوێنەکە دووربکەونەوە. هەروەها مەترسی هەیە زیاتر تەشەنە بکات، کارگەیەکی غاز دەکەوێتە نیزک شوێنی ئاگرەکە، هەموو هەوڵی تیمەکانی بەرگریی شارستانی بۆ ئەوەیە ئاگرەکە نەگاتە ئەو کارگەیە.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سلێمانی هێلیکۆپتەری هەستاندووە، چەندجارێک بەسەر شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە سووڕایەوە و هەڵسەنگداندنی بۆ دۆخەکە کرد.
کارمەندانی بەرگریی شارستانی بەسەختی هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی سلێمانی دەدەن و دەیانەوێ بچنە نێو کارگەکەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





