
ئاگرە گەورەکەی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی
ئاڤا نیوز
دوای 10 کاتژمێر ئاگرە گەورەکەی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا، زیانی ئاگرەکە بە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت، هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی کەرستەی کەلوپەلی پلاستیکی لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کەوتەوە و دواتر بۆ کۆگایەکی کەرستەی ئاو تەشەنەی کرد و لە کۆنترۆڵ دەرچوو، تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە هەر زوو گەیشتنە شوێنەکە، بۆئەوەی کۆنترڵی بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، باس لە دوو هۆکار دەکرێ لە بارەی کەوتنەوەی ئاگرەکە، هۆکاری یەکەم باس لەوەدەکرێت کە هەوڵدراوە لا دیوراێکی کۆگای ئاوی سلێمانی ئیزوگام بکرێت ئەمەش بووتە هۆی گڕگرتنی ئەو کۆگایە، هۆکارێکی تریش هەیە باس لەوە دەکات بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە، هەر بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو کۆگایەی گڕیان گرتبوو بەتەنیشتیەکەوەن و یەکێکیان بە تەواوی سووتاوە.
زیانە سەرەکییەکان: ئاگرەکە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە، چوونکە یەکێک لەو کۆگایانەی سووتاوە کارگەی دروستکردنی مۆبیلیاتە. لەبارەی برینداربوون و گیانلەدەستدانیش شایەتحاڵێک بە ئاڤای گوت هیچ زیانێکی گیانی نییە.
ژمارەکان وادەڵێن: زیاتر لە هەشت تیمی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدابوون، زیاتر لە حەوت کۆگای مۆبیلیات و ساردەمەنی و ئاوی سلێمانی و کەرستەی پلاستیکی سووتاون، بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان زیانەکانی بە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار مەزندە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





