
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا. وێنە: کەرکووک ناو
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا، بەنیازە ژمارەی لیژنەکانی کەمبکاتەوە و بەشێکیشیان تێکەڵ دەکات، پارتی چاوی لەوەیە پۆستی چوار سەرۆک لیژنەی ئەنجوومەنەکە وەربگرێت و یەکێتییش دەڵێت، سەرۆک لیژنەیەک و ئەندامێتی سێ لیژنەی بەردەکەوێت.
وێنە گەورەکە: دوای یەکلایکردنەوەی پۆستە سەرەکییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە سەرەتای ئەم مانگەوە، هەنگاوی داهاتوو ڕۆژی پێنجشەممە 22-02-2024 دەبێت کە تێیدا ژمارەی لیژنەکان کەم دەکرێنەوە و بە دەنگدان سەرۆکى لیژنەکان یەکلایی دەکرێنەوە، ئەمەش بەگوێرەى کورسی لایەنەکان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی یاسا، ژمارەی دانیشتووانی هەر پارێزگایەک لە سێ ملیۆن زیاتر بوو مافی 13 لیژنەی هەیە. ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای نەینەوا نزیکەی چوار ملیۆن و 500 هەزارە، بۆیە دەکرێت ژمارەی لیژنەکان 13 بۆ 15 لیژنە بن.
لێدوانە فەرمییەکان: "پۆستی سێ تا چوار سەرۆکی لیژنە بۆ پارتی مسۆگەرن، دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئەندامێتی چوار لیژنەی دیکەش وەربگرین"، مەناف حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە موسڵ، ئەمەی بە ئاڤا نیوز گوت.
محەممەد جاسم، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پشکی یەکێتی بە ئاڤا نیوزی گوت: یەکێتی سەرۆکی لیژنەیەک و ئەندامێتی سێ لیژنەی بەردەکەوێت.
زانیاری زیاتر: ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا لە 29 کورسی پێکدێت، پارتی چوار کورسی و یەکێتی دوو کورسی ئەنجوومەنی پارێزگایان بەدەستهێناوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات





