
هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، حیزب و کاندیدەکان دوایین کەرنەڤاڵ و ئاهەنگیی جەماوەریی خۆیان بەڕێوە دەبەن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024 بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، بەگوێرەی ئاماری کۆمسیۆنیش 66 پێشێلکاری و سکاڵا لەسەر بەڕێوەچوونی بانگەشە تۆمارکراون.
زانیاریی زیاتر: بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ماوەی 20 ڕۆژ بەردەوام بوو و کاتژمـێر 12ی شەو کۆتایی دێت، واتە پێنج ڕۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی کە بڕیارە 20ی ئەم مانگە بکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پێشتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: 30 هەزار و 573 چاودێری لایەنەکان، سێ هەزار و 100 چاودێری ناوخۆیی و هەزار و 527 چاودێری نێودەوڵەتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراون، هاوکات هەزار و 283 کامێرای چاودێریی لە ناو بنکەی دەنگدانەکان جێگیرکراون، بەجۆرێک لەهەر بنکەیەکی دەنگدان چوار کامێرا و لەهەر وێستگەیەکیش دوو کامێرا دەدانرێت، بۆ چوار ناوەندی وردبینیش 50 کامێرای چاودێری دادەنرێن.
ئەمەش بزانە: دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و 672 هەزار و 43 کەس لە دەنگدانی گشتی و 216 هەزار و 119 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت دەنگ دەدەن.
باکگراوند: لەم خولەی پەرلەماندا ژمارەی كورسییەكان 100 كورسی دەبێت، هاوکات لەو ژمارەیە پێنج كورسییان بۆ كۆتایی پێكهاتەكان دیاری کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت