
کارتی دەنگدان
ئاڤا نیوز
بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نزیکەی 100 هەزار دەنگدەر بایۆمەترییان کردووە، بەڵام کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، بەهۆیە لە مافی دەنگدان بێبەش دەبن.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 20-10-2024 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەکرێت و کۆمیسیۆن دڵنیایی داوە هەموو ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە تەواو بوون، ڕۆژی 15ـی ئەم مانگەش ماوەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بە هاووڵاتیان کۆتاییهات.
لێدوانی فەرمی: ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: 97 هەزار و 893 دەنگدەر بەهۆی وەرنەگرتنەوەی کارتی بایۆمەترییەوە، لە دەنگدان و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بێبەش دەبەن.
گوتیشی: ڕۆژی هەینی 18-10-2024، 215 هەزار و 960 دەنگدەر بەشداری لە دەنگدانی تایبەت دەکەن و سەرجەمیان کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆی دوو ملیۆن و 899 هەزار و 615 دەنگدەر کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە، نزیکەی 97%ـیان کارتی بایۆمەترییان وەرگرتووەتەوە و دەتوانن بەشداریی هەڵبژاردنەکە بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەكبەر حاجی ڕۆستەم كەسایەتیی دیاری سنووری گەرمیان کوژرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەک یەکەی ژمێریاری بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دروست دەکرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەكبەر حاجی ڕۆستەم كەسایەتیی دیاری سنووری گەرمیان کوژرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەک یەکەی ژمێریاری بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کۆمەڵگەی شاریا گرفتی کەمی قوتابخانەیان هەیە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە خەبات پرۆژەیەکی گەورە و ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت