
لۆگۆی کۆمیسیۆن و یەکێتی و باڵەخانەی پەرلەمان، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی ئەو ئەنجامەی یەکێتی لەبارەی دەنگدانی تایبەت بڵاویکردووەتەوە، ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.
وێنە گەورەکە: بەپێی داتای فەرمیی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە پارێزگای هەڵەبجە 952 کەس مافی دەنگدانی هەبووە، بەڵام یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت کە هەزار و 807 دەنگمان لەو پارێزگایە هێناوە.
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئەو ئەنجامەی یەکێتی بڵاویکردووەتەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ئێمە ڕۆژی دووشەممە 24 کاتژمێر دوای دەنگدانی گشتی، ئەنجامی بەرایی و هەموو زانیارییەکی پەیوەست بە هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی بڵاودەکەینەوە".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، عیماد جەمیل وتی: ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە تەنیا 952 دەنگدەرن و هەر ژمارەیەکی دیکە لەبارەی ئەو پارێزگایەوە بڵاوبکرێتەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە". یەکێتی دەڵێت هەزار و 807 دەنگیان لە سنووری ئەو پارێزگایە هێناوە، ئەمە لەکاتێکدایە تەنیا 952 کەس مافی دەنگدانی تایبەتیان هەبوو، عیماد جەمیل جارێکی دیکە دوووپاتی کردەوە: "ئێمە تەنیا 952 دەنگدەرمان لەو سنوورە هەیە، بۆیە ئەو ژمارانە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی لیستی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکەی ئەوان پارتی: 74 هەزار و 513 دەنگ، یەکێتی: 70 هەزار و 10 دەنگ، نەوەی نوێ: 5 هەزار و 329 دەنگ، یەکگرتوو: سێ هەزار و 5 دەنگ، هەڵوێست: دوو هەزار و 516 دەنگ، کۆمەڵ: دوو هەزار و نۆ دەنگ، بەرەی گەل: هەزار و 598 دەنگ، گۆران: 706 دەنگیان هێناوە.
باکگراوند: دوێنێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ڕێژەی بەشداریکردن 97% بوو، بە کۆی گشتی 208 هەزار و 521 دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





