
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگدانی گشتیی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لە بنکەکانی دەنگدان پشکنین بکرێت و ڕێگا بە بردنەژوورەوەی مۆبایل و کامێرا نەدرێت.
وێنە گەورەکە: کاتژمێر 07:00 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێککەوتی 2024/10/20 پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری بە بە شداری دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 کەس دەستیپێکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەێێنراوێکی چوار خاڵی دەربارەی دەنگدانی گشتیی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت، دوا بە دوای کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، لە پێناوی سەلامەتی پرۆسەی هەڵبژاردن، پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکرێت:
یەکەم: قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە.
دووەم: قەدەغەیە کاندیدەکان لە مەودای 150 مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.
سێییەم: تا مەودای 150 مەتر لە دووری بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری کاندید و لیستەکان لە بنکەکانی دەنگدان لێبکرێنەوە.
چوارەم: جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی هێزی لێژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، چ هێز و کەسێک بە جلی سەربازیی بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک بێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبەشێكی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی کۆمیسیۆن سەبارەت بەو کەسانەی رێگەیان پێدەدرێت مۆبایل ببەنە ژوورەوە، هاتووە: تەنها ڕۆژنامەنووسان و نوێنەرانی کیانە سیاسییەکان و چاودێرانی ناوخۆیی نێودەوڵەتیی ئەوانەی باجی ڕێگاپێدانییان لەلایەن کۆمیسیۆن هەیە، ڕێگاپێدراون مۆبایل و کامێرا ببەنە ژوورەوە.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی هەینی 2024/10/18 لە دەنگدانی تایبەت لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو؛ لە بنکەی پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بردنەژوورەوەی مۆبایل گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو و ژمارەیەک میدیا و نوێنەری لایەنە سیاسیی لەکاتی ڕووماڵ و چاودێری پڕۆسەکە کرانە دەرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






