سەرۆکوەزیران بارزانی و کونسوڵی ئەڵمانیا جەخت لە زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکەنەوە
- کوردستان
- 22 تشرینی یەکەم

دیمەنی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە كونسوڵی گشتی نوێی ئەڵمانیا، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە كونسوڵی گشتی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، مەسرور بارزانی پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دووپاتکردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە كونسوڵی گشتی نوێی ئەڵمانیا ئاماژەی بە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کرا کە لە کەشێکی ئارام و دیموکراتیانەدا ئەنجامدرا، سەرەڕای هەبوونی هەندێک کێشەی تەکنیکی و بێبەشبوونی ژمارەیەکی زۆری دەنگدەران لە مافی دەنگدان، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی و پێویستیی دەستکردن بە ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە زووترین کاتدا، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ قەدەغە دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت