ڕاستەوخۆ؛ تەقینەوە و هێرشی چەکداری لە ئەنقەرە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بە تەقینەوە و دەستڕێژیی گوللە هێرش کراوەتە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا و کوژراو و بریندار هەیە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: میدیاکانی تورکیا لەبارەی هێرشەکەوە دەڵێن، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە شوێنەکە بیستراوە، هاوکات ڤیدیۆی هێرشی چەکداری و پێکدادان لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوکراوەتەوە، وەک لە ڤیدیۆکانیش دەردەکەوێت یەکێک لە چەکدارەکان ژن بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هێرشەکەی بە تیرۆریستی داناوە و ڕایگەیاندووە: "هێرشەکە کراوەتە سەر دامەزراوەکانی پیشەسازیی فڕۆکەوانی لە ناوچەی هرەمانکازان لە ئەنقەرە، بەداخەوە شەهید و بریندرارمان هەیە".
لەلایەکی دیکەوە: هۆکاری تەقینەوەکە و هێرشە چەکدارییەکە تائێستا نەزانراوە، هەندێک میدیای ناوخۆی تورکیا دەڵێن، "هێرشەکە خۆکوژی بووە".
بۆچی گرنگە: کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکیا کە بە 'توساس' ناسراوە، یەکێکە لە گرنگترین کۆمپانیاکانی بواری فڕۆکەوانی لە تورکیا و یەکەمین فڕۆکەی شەڕکەری تورکیای دروست کردووە بە ناوی "کان".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چەند وێنەیەک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە گوایە بارمتەن و لەلایەن هێرشکارانەوە دەستبەسەر کراون.
ڕاستەوخۆ؛ نوێترین زانیاری لەبارەی هێرشەکە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد