تورکیا 32 پێگە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان دەکات
- کوردستان
- 24 تشرینی یەکەم

دیمەنێک لە بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان، سەرچاوە: ئێکس
ئاڤا نیوز
لەدوای تەقینەوە و هێرشەکەی دوێنی ئەنقەرە، سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو 32 ئامانجی پەکەکە و یەپەگەی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کرد و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند:، بەپێی ماددەی 51ی نەتەوەیەکگرتووەکان، 32 پێگەیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە و "ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی پەکەکە کوژراون".
لەلایەکی دیکەوە: میدیاکانی نزیک لە پەکەکە و یەپەگە ڕایانگەیاندووە، فڕۆکەکانی تورکیا شاری قامیشلۆیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە، بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و دەیان کەس بریندار بوون. لە شەنگالیش بەهۆی بۆردوومانەکان یەک کەس بریندار بووە.
باکگراوند: ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بە تەقینەوە و دەستڕێژیی گوللە هێرش کرایە سەر کۆمپانیای پیشەسازیی فڕۆکەوانی تورکیا لە ئەنقەرە، بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 14 کەسی دیکە بریندار بوون، تورکیاش پەکەکە بە هێرشەکە تۆمەتبار دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ شانۆکارانی هەڵەبجە داوای هۆڵی شانۆ دەکەن
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری ئاسایی دەبێتەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان گەڕایەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەوت ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵی شێفەکانیان کردووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکان هۆشداری دەدەن: گرتنەوەی فرمێسک زیانی مەترسیدار بە چاوەکان دەگەیەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چارەسەری قەیرانی دەرمان ئێران پەنا بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی حەشیش دەبات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دانیشتووانی گوندێکی سنووری گوێر قوتابخانەیان نییە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە سلێمانی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش داوای دامەزراندن دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
خێزانێکی کورد لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا بەند دەکرێن
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان پێشمەرگەی خانەنشین شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گەرمیان پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەلایەن کەسێکی دەستڕۆیشتوو ڕادەگیرێت