
ئیبراهیم سەمیدعی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێ، سیستمی سیاسیی عیراق دوای ساڵی 2003 و ئابوورییەکەی بە ئەمریکاوە بەستراوەتەوە و ئێستا عێراق بەفەرمی بەشێکە لە میحوەری ئەمریکا.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق پەیوەست بە گرژییەکانی فەڵەستین و لوبنان، داوای چارەسەری دیپلۆماسی و ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات، هاوکات لە ئاستی مرۆییشدا هەوڵەکانی بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ خەڵکی ئەو دوو وڵاتە چڕکردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم سەمیدعی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا ڕایگەیاندووە، 90%ی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی جەنگن و تەنها بەشێکی کەم لە گرووپە چەکدارەکان کە ئەوانیش بریتین لە گرووپەکانی نوجەبا و کەتائیبی حزبووڵا لە گرژییەکانی ناوچەکەدا بەشدارن.
باسی لەوەش کردووە، ئێستا عێراق بەفەرمی بەشێکە لە میحوەری ئەمریکا بەهۆی ئەوەی سیستمە سیاسی و ئابوورییەکەی بەو وڵاتەوە بەستراوەتەوە. جەختیش دەکاتەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ڕاگرتنی گرژییەکانی ناوچەکە بەڕێگەی دیپلۆماسی و دوورخستنەوەی وڵات لە مەترسییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت