
خەڵاتی ساخارۆڤ بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانە یەکێتیی ئەوروپا لە بواری مافی مرۆڤ دەیبەخشێت، وێنە: ماڵپەڕی فەرمی خەڵاتەکە
ئاڤا نیوز
براوەی خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا هەڵدەبژێردرێ و چوار کەس و گرووپ کاندیدن.
وێنە گەورەکە: خەڵاتی ساخارۆڤ بەرزترین خەڵاتی ڕێزلێنانە یەکێتیی ئەوروپا لە بواری مافی مرۆڤ دەیبەخشێت. ئەم خەڵاتە دەبەخشرێتە ئەو کەس و گرووپ و ڕێکخراوانەی بەشدارییەکی بەهێزیان لە پاراستنی ئازادی بیرکردنەوەدا هەبووە. یەکێتیی ئەوروپا لەڕێگەی خەڵاتەکە و تۆڕی پەیوەندیدارەوە یارمەتی براوەی خەڵاتەکان دەدات و لە هەوڵی بەرگریکردن لە مافەکانیان پاڵپشتییان دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەرلەمانی ئەوروپا لە کۆتایی هەموو ساڵێکدا خەڵاتی ساخارۆڤ لەگەڵ 50 هەزار یۆرۆ، لە مەراسیمێکی فەرمیدا لە ستراسبۆرگ دەبەخشێت بە براوەکان. ئەمڕۆ پێنجشەممە براوەی 2024 هەڵدەبژێردرێت و سێ کەس کاندیدن: د.قوباد عیبادۆغڵو، چالاکوانی ئەکادیمی و دژی گەندەڵی لە ئازەربایجان، ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی هێزی دیموکراتخوازەکان لە ڤەنزوێلا، ئێدمۆندۆ گۆنزالێز ئوروتیا، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ڤەنزوێللا و گرووپی ژنان ئاشتی و ژنانی خۆر لە ئیسرائیل/فەڵەستین.
زانیاریی زیاتر: خەڵاتەکە تا ئێستا بەخشراوەتە کەسانی ناڕازی، سەرکردە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران، چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نووسەران، دایکان، ژنەکان، سەرکردەی کەمینەکان، گرووپێکی دژەتیرۆر، چالاکانی ئاشتی، چالاکوانێکی دژی ئەشکەنجە، کاریکاتێریستێک، فیلمسازێک، نەتەوەیەکگرتووەکان وەک ئۆرگانێک، ئەم خەڵاتە بەخشراوەتە منداڵێکیش کە بانگەشەی مافی خوێندنی کردووە.
ئەمەش بزانە: هەریەک لە نیلسۆن ماندێلا، مەلالە یوسفزای، دێنیس موکوێگێ و نادیە موراد ئەم کەسایەتیانەن خەڵاتەکەیان پێدراوە و دواتر خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییان پێ بەخشراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- کولتوور
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
میران عەلی بە ژیریی دەستکرد بەرهەمێکی نوێی لەگەڵ ئەردەڵان بەکر بڵاو کردەوە