
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ڕووسیا و ئەمریکا بە سەرۆکایەتی هەریەک لەسێرگی لاڤرۆڤ و مارکۆ ڕۆبیۆ. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
هەردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ڕووسیا جەخت دەکەنەوە لەوەی دەبێت خوێنڕشتن بوەستێت و هەنگاو بنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
چیرۆکی سەرەکی: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، جەختیان لە دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ جەنگی ئۆکراینا دووپاتکردەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئاژانسی تاس، کۆبوونەوەکە کە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بەڕێوەچوو، زیاتر لە 50 خولەکی خایاند و بەبێ لێدوان بۆ ڕۆژنامەنوسان کۆتایی هاتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی چارەسەرکردنی جەنگی ئۆکراینا ئاڵوگۆڕ کردووە، لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لە میانی لووتکەی ڕووسیا و ئەمریکا لە گەیشتوونەتە ئەنجام، هەروەها ئارەزووی خۆیان بۆ چارەسەری ئاشتیانە پشتڕاستکردەوە، لاڤرۆڤ جەختی لە ئامادەیی مۆسکۆ کردەوە بۆ پابەندبوون بەو لێکتێگەیشتنەی کە لەلایەن سەرکردەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە ئەلاسکا باس کراوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ڕۆبیۆ "داواکاری سەرۆک دۆناڵد ترەمپی دووپاتکردەوە بۆ وەستاندنی جەنگ و پێویستە مۆسکۆ هەنگاوی مانادار بنێت بەرەو چارەسەرکردنی بەردەوامی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند






