ڕامی نووری: سەرۆك بارزانی نەبووایە كریستیان خاوەنی سێ كورسییەكەش نەدەبوو
- کوردستان
- 2024-10-24

ڕامی نووری، کاندیدی دەرچووی کریستیانەکان
ئاڤا نیوز
لە كۆی ئەو پێنج كورسییەی بۆ پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمان دیاریكراوە، سێ كورسیی بۆ كریستیانەكانە، لەوبارەیەوە كاندیدێكی دەرچووی كریستیان لە بازنەی هەولێر دەڵێ، ئەگەر سەرۆك بارزانی نەبووایە ئەو سێ كورسییەشمان نەدەبوو.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەهێشتنی كورسیی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەکان تەرخان كرد، بەمەش پێنج کورسی پێکهاتەکان گەڕایەوە و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، چەند حیزب و كاندیدێكی سەربەخۆی كریستیان و توركمان كێبڕكێیان لەسەر بەدەستهێنانی كورسییەكان كرد.
لێدوانی فەرمی: ڕامی نووری، کاندیدی دەرچووی کریستیانەکان لە بازنەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێشووتر ئێمەی كریستیان شەش كورسیمان لە پەرلەمان هەبوو، بۆ ئەم هەڵبژاردنە كرا بە نیوە و تەنیا سێ كورسی مایەوە، ئەگەر هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی نەبووایە، كریستیان خاوەنی ئەو سێ كورسییەش نەدەبوو، چونكە بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەوە بوو كە هیچ كورسییەك بۆ پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان نەمێنێت.
لەلایەكی دیكەوە: ئەو كاندیدە دەرچووەی كریستیانەكان كە توانی بە 6752 دەنگ كورسیی كریستیانەكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات ڕاشیگەیاند: بەداخەوە هەندێ لایەنی سیاسی مامەڵەیان بە مافی ڕەوای ئێمە كرد و كریستیانیان وەك كارتێكی قازانج بەكارهێنا بۆ ڕاگرتنی ئەوەش سەرۆك بارزانی ڕۆڵی كاریگەری هەبووە.
ئەوەش بزانە: بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پێنج كورسی بۆ پێكهاتەكان دیاریكراوە، كورسییەك بۆ كریستیان و یەكیش بۆ توركمان لە بازنەی هەولێر، كورسییەك بۆ كریستیان و یەكیش بۆ توركمان لە بازنەی سلێمانی و كورسییەكیش بۆ كریستیان لە بازنەی دهۆك.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 33 چرکە لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






