
گرافیکی ئاڤا بۆ کۆمەڵی دادگەری
ئاڤا نیوز
کۆمەڵی دادگەری بەهۆی هێنانی دەنگ و کورسی کەم لە هەڵبژاردنی ئەمجارە، نەک بەشداری لە حکومەت ناکات، لە گفتوگۆ و ڕاوێژدایە نەچێتە پەرلەمانیش و کاندیدەکانی بکشێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی ئەمجارە بەراورد بە هەڵبژاردنی ساڵی 2018، چوار کورسی کەمی کردووە و لە حەوت کورسییەوە بۆ سێ کورسی دابەزیوە، ئەمەش حیزبەکەی تووشی شۆک کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ئەگەری کشانەوە و نەچوونی سێ کاندیدە دەرچووەکەی کۆمەڵ بۆ پەرلەمان، پێویستە شوێنیان بە سێ کاندیدی دیکە پڕبکرێتەوە، پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە کێ شوێنیان دەگرێتەوە و کورسییەکان بۆ کام لایەن دەبن؟
لێکدانەوەی تایبەت: کۆمەڵ خاوەنی سێ کورسییە، کورسییەک لە بازنەی هەولێر و دوو کورسی لە بازنەی سلێمانی، بەپێی لێکدانەوەی ژووری هەڵبژاردنی ئاڤا میدیا، ئەگەر دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەنگی لایەنەکان گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا نەیەت، دوو کورسی بۆ پارتی، کورسییەک بۆ یەکێتی دەبێت، کورسییەکانی پارتی دەبنە 41 و یەکێتی 24.
گۆرانکارییەکە بەمشێوەیە: ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە هەولێر لە 17 ەوە دەبێتە 18، لەم کاتەدا مەرجە پارتی کاندیدێکی ئافرەت سەربخات، کاندیدەکەش جوان محەممەد عەلی دەبێت کە 3 هەزار و 451 دەنگی هێناوە، بەم هۆیەوە کاندیدە دەرچووەکەی ڕەوتی هەڵوێست کە پێشتر مەرج بوو ئافرەت بێت و بەر سارا موحسین کەوتبوو کە تەنیا 332 دەنگی هێنابوو، ئەمجارە بۆ ئیبراهیم عەباس دەبێت کە 5 هەزار و 6 دەنگی هێناوە و سەرۆکی لیستەکە بوو.
زانیاریی زیاتر: لە سلێمانی کورسییەکی کۆمەڵ بەر یەکێتی دەکەوێت و بۆ کاندیدێکی پیاو دەبێت بە ناوی ڕێژان بورهان ئەحمەد کە 5 هەزار و 697 دەنگی هێناوە، کورسییەکەی دیکەی بۆ پارتی دەبێت، بەناوی سۆران خەلەف ئیبراهیم دەبێت، کە 1796 دەنگی بەدەستهێناوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای مانگێک لە سوێندخواردنی پەرلەمانتاران، ئەگەر سێ کاندیدە دەرچووەکەی کۆمەڵ سوێندی یاسایی نەخۆن، سەرۆکایەتیی پەرلەمان داوا لە کۆمیسیۆن دەکات سێ کاندیدی دیکە بەپێی ڕێکارەکان شوێنیان بگرنەوە و ناوەکانیان ئاراستە بکەن.
باکگراوند: ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری ڕۆژی پێنجشەممە 24-10-2024، پەیامێکی لەبارەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "زانیاریمان بەدەست گەیشتووە بەمەبەست و بەرنامە بۆ داڕێژراو، دەنگەکانمان یان پووچەڵ کراون یان بۆ لایەنی دیکە هەژمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندی: عێراق لە ساڵی 2026 ماڵئاوایی لە پارەدانی کاش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چەکی پارەی گەنمی جووتیاران گەیشت و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی و كەركووك سێ داعش دەستگیر دەكرێن