لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بڕگەیەکی تایبەت بە کورد تاوتوێ دەکرێت
- عێراق
- 2024-10-24

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: میدیایی عێراقی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوی بڵاوکردەوە، یەکەم بڕگەی دانیشتنەکەش تایبەتە بە کورد و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممە 27-10-2024ـی بڵاوکردەوە، بەپێی کارنامەکە بڕیارە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ دانیشتنەکە دەستپێبکات و بەم شێوازە بڕگەکان دابەشکراون:
یەکەم: دەنگدان لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی داگیرکراو بەفەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە.
دووەم: دەنگدان لەسەر یاسای باری کەسیی.
سێیەم: دەنگدان لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی.
چوارەم: تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای خاوەندارێتی فیکری.
چوارەم: تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی.
باكگراوند: پێشتر محەممەد عەنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بەئاڤا نیوزی گوتووە: پاش هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەدانشتنێکدا پەرلەمانی عێراق چوار یاسا بەیەک پاکێچ پەسەند دەکات، ئەوانیش بریتین لە یاسای لێبوردنی گشتیی و یاسای باری کەسیی و یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی موڵک و ماڵی داگیرکراو بەفەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە و یاسای خانەنشینی حەشدی شەعبی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن





