
ساتی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی ژماردنی دەستیی بۆ دەنگی بۆ ئەو سندوقانەی کە کێشەیان لەسەر بوو بڵاو کردەوە. کۆمیسیۆن دەڵێت: ژماردنی دەستیی و ئەلیکترۆنی وەک یەکن.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ژماردنی دەستیی بۆ ئەو سندوقانە کراوە کە کێشەیان لەسەر بووە، بەڵام ئەنجامەکان هاوشێوەی ئەو ئەنجامە بووە کە سیستمی ئەلیکترۆنی سندووقەکە ئاشکرایکردووە".
زانیاریی زیاتر: لەبارەی تانەدان لە ئەنجامەکان نەبەر عومەر گوتی، "ئەو حیزب و هاوپەیمانێتی و کاندیدانەی گومانیان لە ئەنجامەکان هەیە، هەرکاتێک کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئەنجامى کۆتایی پرۆسەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى ڕاگەیاند، ئەو لایەنانەش دەتوانن لەماوەى سێ رۆژدا تانە لە ئەنجامەکانى پرۆسەکە بدەن".
باکگراوند: رۆژى 20ـی ئەم مانگە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدرا و ڕۆژى دواتر ئەنجامى بەرایی پرۆسەى هەڵبژاردن راگەیەندرا کە تیایدا پارتی زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا و لە پلەی یەکەم دێت و دوای ئەویش یەکێتی و نەوەی نوێ پلەی دووەم و سێیەمان بەدەستهێنا، بڕیاریشە لە داهاتوودا کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی ڕابگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا بە مەرج دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردارییەکان بۆ یەکخستنی ژمێریاری یەکەکانی 70 و 80 کارا دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە تەواوبووندایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هەولێر فولکەیەکی داخست دەستی بەسەردا گیرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە و سووپای سووریا چەکی قورس بۆ سنووری مەنبج دەگوازنەوە