
هەژمارکردنەوەی سندووقەکانی دەنگدان
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆن دەنگەكانی ئەو 26 وێستگەیەی هەژماركرد كە كێشەیان لەسەر بوو، سەرجەم ئەنجامەكان دروست دەرچوون و هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردندا نایەت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 21-10-2024، 24 كاتژمێر دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئەنجامی 99.63%ـی سەرجەم وێستگەكانی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، دەنگەكانی 26 وێستگە ماون كە كێشەی تەكنیكییان هەبووە و پێویستیان بە هەژماركردنەوەیە.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمیسیۆن بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو 26 سندووقە گرفتی تەكنیكیی جۆرا و جۆریان هەبوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێداچوونەوە بە سەرجەمیان كرا و دەنگەكان ژمێردرانەوە، بەراوردی ژماردنی ئەلیكترۆنی و ژماردنی دەستی بۆ دەنگی سەرجەم سندووقەكان كرا و سەرجەمیان دروست دەرچوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە لە هەر چوار بازنەكەی دەنگدان 189 سكاڵا سەبارەت بە پرۆسەكە تۆماركراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی هیچ سكاڵایەك قردێلەی سوور نەبووە هەژماركردنەوەی دەست بۆ هیچ سندووقێك ناكرێت كە سكاڵای لەسەر بووە، بەمەش كۆمیسیۆن ئەنجامی كۆتایی و 100%ـی دەنگدانەكە ڕادەگەیێنێت و هیچ گۆڕانێك بەسەر ئەو ئەنجامەدا نایێت كە ڕۆژی 21ی ئەم مانگە ڕاگەیێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت