
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پێشوازی سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەران، وێنە: المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، حکومەت درکی بە جددیەتی دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتەکانی دیکە کردووە، بۆیە ئەو دۆسیەیەی خستووەتە کارە لە پێشینەکانی.
وێنە گەورەکە: لەدوای ساڵی 2003 وە گەندەڵی لە عێراق بووەتە باوترین دیاردە و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە، حکومەتی عێراق دەڵێت ئەو دۆسیەیەی خستووەتە کاری لەپێشینەی خۆی، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار و ناتوانێت بە ئاسانی بنبڕی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمان، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی، جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ و جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوودانی جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگییەکی پتەو لە نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەری کردووەتەوە بۆ پێشخستنی دۆسیەی دژەگەندەڵی.
سوودانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، حکومەت دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی خستووەتە کارە لەپێشینەکانی خۆی و زوو درکی بە جددیەتی ئەم دۆسیەیە و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتەکانی دیکە کردووە، بۆیە بەردەوامە لە کەمکردنەوەی گەندەڵی و پاڵپشتیکردنی دەزگاکانی چاودێری و پاڵپشتیکردنیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 25 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
59 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






