کاردانەوەی عێراق لەسەر بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن ئیسرائیلەوە
- عێراق
- 28 تشرینی یەکەم

ئاڵای وڵاتانی ئیسرائیل و عێراق، وێنە: monitor
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئیسرائیل بۆ هێرش کردنە سەر ئێران، ئاسمانی وڵاتەکەی بەکارهێناوە بەوەش ئاسمان و سەروەریی عێراقی پێشێلکردووە، جەختیش دەکاتەوە کە بەغدا بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پێشێلکارییە لە هەموو ئاستەکاندا کاردەکات.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-،2024 وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر تەلئەڤیڤ لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، ئیسرائیل هێرشیکردە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: باسم عەوادیی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، عێراق دژی ئیسرائیل، بەفەرمی ناڕەزایی گەیاندە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش و تیایدا جەختکراوەتەوە کە ئیسرائیل ئاسمان و سەروەریی عێراقی پێشێلکردووە و لەڕێگەیەوە هێرشیکردووەتە سەر ئێران.
هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراقیش وەزارەتی دەرەوەی ڕاسپاردووە لەسەر ئەو "پێشێلکارییەی ئیسرائیل"، لەگەڵ ئەمریکا لەپەیوەندیدا بێت، ئەویش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان بەغدا و واشنتن و وەک بەشێک لە پابەندییەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی سەروەریی و ئاسایشی عێراق.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی حکومەتی عێراقدا ئاماژە بە وەڵامدانەوەی بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکە کراوە و دەڵێت، "بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پێشێلکارییە لە هەموو ئاستەکان کاردەکەین، ڕێگەشنادەین ئاسمانی وڵاتەکەمان بۆ هێرش کردنە سەر هیچ وڵاتێک بەکاربهێنرێت، لە هەمان کاتیشدا پێداگرین لەسەر سیاسەتی خۆمان کە بریتییە لە پاراستنی ئارامی ناوچەکە و چارەسەری کێشەکان بە گفتوگۆ".
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
77 کەس بەهۆی ئاگرەکەی تورکیا بریندار بوون
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری وزەی سووریا بۆ پرسی نەوت و ئاو دێتە عێراق