
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەکاتی قسەکردن لە پانێڵێکدا لە دیدیاری مێری لە هەولێر
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی، لەمیانی قسەکردن لە پانێلێکدا لە دیداری مێری لە شاری هەولێر، پەیامێکی تایبەتی ئاراستەی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
وێنە گەورەکە: لە هەولێر دەیەمین دیداری مێری بە ناونیشانی (بەرەو حکومڕانی دروست و خۆشگوزارنی) بەڕێوەدەچێت. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی بە ناونیشانی (ھەرێمی کوردستانی عێراق دوای ھەڵبژاردن: ستراتیژ و ئەولەویەتەکان) بەشداری لە پانێلێکدا کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیرانی مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەم، هەر کەسێک هەر بۆچوونێکی هەبێت وەکو بۆچوونی شەخسی جێگەی ڕێزە، تاکە شت کۆمان بکاتەوە بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتمانە، تاوەکو بتوانین خزمەتکاری گەل و نیشتمانەکەمان بین پێویستە دەستی ئاشتی بۆ یەکتر درێژ بکەین و یەکتر قبوڵ بکەین، ئەمە زیاتر یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بارودۆخی عێراق بەشێوەیەکی گشتی، لەم هەڵبژاردنە دەرکەوت ئەوەی هەڵگری پەیامی ئاشتی و ئاوەدانی بوو زیاتر بووە جێگەی متمانەی خەڵک، هیوادارم هەموو لایەک لەم ڕاستییە تێگەیشتبن، پێویستە ئاشتی و سەقامگیری ببێتە جێگرەوەی ململانێی بێهودە".
لەلایەکی دیکەوە: لە بەشێکی دیکەی پانێڵەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان داوای کرد دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن هەموو لایەنە سیاسییەکان ئەنجامەکان قبوڵ بکەن و گوتی: "بە چاودێری و شاهێدی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و جیهان هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بوو، هەرچەندە گلەیش هەیە، بەڵام هیوادارین هەموو لایەك ئەنجامەكان قبوڵ بكەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت