سوودانی داوای ڕێکاری زیاتر بۆ "ڕێکخستنەوەی"ی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
- عێراق
- 2024-10-30

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، داهاتی دەروازەکان لە ئاستی پێویستدا نییە، داواش دەکات ڕێکاری زیاتر بۆ ڕێکخستنەوەی دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێتەبەر.
وێنە گەورەکە: حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەیدا کە هاوکات بوو لەگەڵ تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونیدا، ئاماری پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، بە دوو ساڵ 62%ی کارنامەی حکومەت جێبەجێ کراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا و پەیوەست بە دەروازەکان وتی: "لە دەروازە سنوورییەکان ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگ بووینەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک چاکسازی گرنگ بۆ باشترکردنی کارەکانیان کراون".
بابەتی سەرەکی: پەیوەست بە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران گوتی: "داهاتی دەروازەکان بەگشتی نەگەیشتووەتە ئاستی داواکراو بەتایبەت ئەوەی پەیوەندی هەیە بە دەروازەکانمان لە هەرێمی کوردستان کە پێویستی بە ڕێکاری زیاتر هەیە بۆ ڕێکخستنەوەیان".
لەلایەکی دیکەوە: بەگوتەی سەرۆکوەزیران ئاستەنگێکی دیکەی دەروازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بریتییە لە بابەتی یەکخستنی پێناسەی گومرگی کە تائێستا وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 29 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






