
سەرۆک بارزانی لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پزیشکی میزۆپۆتامیا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کابینەی داهاتوو بیر لە پلانی ستراتیژی بکاتەوە.
وێنە گەورەکە: سەندیکای پزیشکانی کوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسی میزۆپۆتامیا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە کۆنگرەی پزیشکیدا هەڵوەستە لەسەر 13 بواری جیاوازی پزیشکی دەکەن و سەرۆک بارزانیش لە میانەی کۆنفڕانسەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکە وتارێکی پێشکەشکرد و گوتی: ڕۆژی 20ـی مانگ هەڵبژاردنێکی مێژووی کرا، هاوکات دەرکەوت بۆ خەڵکی کوردستان وشەکانی پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن زۆر لایەن وەک یەک نەبوو.
سەرۆک بارزانی، لەبارەی بوونی کارگەی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیکردن بەو ماددەیەوە ئاماژەی بەوەدا: دەبێت سنوورێک بۆ دروستکردنی کارگەی ماددەی هۆشبەر دابنرێت و ڕێگری بکرێت لە بازرگانیکردن پێوەی و ئەو کەسانەش ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە کە ئەو کارە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆک بارزانی لەسەر پرسی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا قسەی بۆ ئامادەبووان کرد ڕایگەیاند: پێویستە چارەسەری هەموو گرفتەکان لەگەل بەغدا بە ڕێگەی دەستوور بکرێت.
لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی داهاتوو سەرۆک بارزانی گوتی: هیوادارم کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دروستکردنی یەک هەرێم و یەک حکومەت و یەک هێزی پێشمەرگە، پێکبهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن