
هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: INA
ئاڤا نیوز
دوای پێنج مانگ و 12 ڕۆژ جارێکی دیکە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا داوای کرد ڕۆژی پێنجشەممە 31-10-2024، دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بکرێت، پەرلەمانیش ئەو ڕۆژەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک دەستنیشانکرد.
پێدراوە ڕاستییەکان: ناکۆکی لایەنە سوننییەکان بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوامە و شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بە بەشداری بەشێک لە سەرکردە سوننییەکان لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم بەڕێوەچوو.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، کارنامەی دانیشتنەکەش یەک بڕگە لەخۆ دەگرێت، ئەویش هەڵبژاردنی سەرۆكێکی نوێیە بۆ پەرلەمان.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان پێویستە ڕێژەی یاسایی تەواو بێت، واتە پێویستە 220 پەرلەمانتار بەشداری دانیشتنەکە بکەن، هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان پێویستی بە دەنگی 166+1ی دەنگەکان دەبێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: شەوی ڕابردوو محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: بەبێ پاڵپشتی پارتی تەقەدوم هیچ کەسێک پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەرناگرێت، ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان دەبێت ڕەزامەندی پارتی تەقەدومی لەسەر بێت.
ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: هەریەک لە مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساویی، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم بە ئاشکرا پشتگیری خۆی بۆ مەشهەدانی دەربڕیوە بەو مەرجە کاندیدەکانی دیکە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان پاشکەشە لە کێبڕکێیەکە بکەن. لە بەرامبەریشدا کاندیدەکەی خەمیس خەنجەر ، سەرۆکی پارتی سیادە کە سالم عیساوییە ئامادە نییە لە کێبڕکێیە بکشێتەوە.
ئەو مانەیەی دەیگەیێنێت: ڕژدبوونی چوارچێوەی هەمانگی و لە یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە و دابەشبوونی لایەنەکان کە هەریەکەو پشتیووانی لە کاندیدێک دەکات، پێداگری لایەنە سوننییەکان لەسەر مانەوەی کاندیدەکانیان لە کێبڕکێیەکە، ئەوەمان پێدەڵێت دانیشتنەکەی ئەمڕۆ بێ گرفت نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






