16 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا و 43 تۆمەتباریش دەستگیر كران
- کوردستان
- 31 تشرینی یەکەم

دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاشكرای دەكات كە لە چەند چالاكییەكدا دەست گیراوە بەسەر زیاتر لە 16 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر، هاوکات دەستگیركردنی 43 تۆمەتباری بازرگانی ماددەی ماددەی هۆشبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ڕایگەیاند: لە ماوەی مانگی 10ی ئەمساڵ لە ژمارەیەک چالاكیی سەرکەوتوودا لە هەر چوار بنکەی دهۆك ،زاخۆ، سۆران و حاجی ئۆمەران، توانرا توانرا 43 گەورە بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر كە بازرگانی نێودەوڵەتیشیان تێدایە دەستگیر بکرێن، هاوکات زیاتر لە 16 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیرا.
وێنە گەورەکە: ناوەڕاستی ئەم مانگە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكیدا هۆشداریی دا لەوەی سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنان و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر و ڕاشیگەیاند، كە خەریکە عێراق دەبێتە ناوەندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەكگرتووەكان نموونەی دوو کارگەی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن و مێتامفێتامین (کریستاڵ) دێنێتەوە، کە مانگی ئایاری 2024 لە باکووری پارێزگای سلێمانی ئاشکرا کراون، یەکێک لە کارگەکان کارگەی تلیاکی مەیدانە لە نزیک دەربەندیخان کە مانگی پێنجی ئەمساڵ لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەستی بەسەردا گیرا، چەند هەفتەیەكی پێش ئێستاش دژەتیرۆری کوردستان وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نزیکەی دوو تۆن حەبی کاپتاگۆن لە کارگەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە، لە لێدوانێکیشدا لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل گوتی کارگەکە هی بەرپرسانی باڵای یەکێتی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت