
لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای کۆمیسیۆن، بزووتنەوەی گۆڕان کۆنفرانس دەبەستێت، سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەکەش دەڵێت "کۆمیسیۆن هەندێک گلەیی لە شێوازی کۆنفرانسی پێشوومان هەبوو، بۆیە ئەو داواکارییانەی هەیبوو بە کۆنفرانسێکی دیکە ڕاست دەبێتەوە".
لێدوانی فەرمی: لیوا جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان، بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕاستە بەستنی کۆنفرانس باڵی کوردسات ڕایگەیاندووە، بەڵام پەیوەست نییە بەوانەوە، پێویستە و دەبێت هەردوو باڵی کوردسات و گردەکە پێیەوە پابەندبن.
زانیاریی زیاتر: کۆمیسیۆن داوای بەستنی کۆنفرانسی لە بزووتنەوەی گۆڕان کردووە، چونکە کۆمیسیۆن هەندێک گلەیی لە شێوازی کۆنفرانسی پێشوو هەبوو، بەگوتەی لیوا جەلال مستەفا "ئەو داواکارییانەی کۆمیسیۆن هەیەتی بە کۆنفرانسێکی دیکە ڕاست دەبێتەوە".
سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت: ئێستا گۆڕان ڕێکخەری گشتیی نییە، عومەری سەید عەلی بۆ ماوەی شەش مانگ وەکالەتی بۆ "دانا ئەحمەد مەجید" کردووە، بۆ ئەوەی کارەکان تا کۆنفرانس ڕێکبخاتەوە، بۆیە دانا ئەحمەد مەجید دەتوانێت خۆی لە کۆنفرانس بۆ ڕێکخەر هەڵبژێرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لیوا جەلال مستەفا گوتیشی: "لە کۆتاییدا هەردوو باڵی کوردسات و گردەکە وای لێ دێت کار بۆ بەستنی کۆنفرانس بکەن، ئەگەر بەرەو ئاقاری دیکە نەڕوات، چونکە هەندێک گرفت هەیە بەرەو خاوبوونەوە دەڕوات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






