ڕێکخراوەکان داوای تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان دەکەن
- کوردستان
- 2024-11-02

وێنەی پەیکەری مامە ڕیشە لە دەروازەی شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کەرکووک پاڵپشتی خۆیان بۆ هەوڵەکانی تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی هەڵوەشاوە دەردەبڕن و نیگەرانی خۆشیان پیشان دەدەن لەو هەوڵانەی وەک بەربەستێک دەخرێتە پێش تێپەڕاندنی ئەو پرۆژە یاسایە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی شەش جار دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە سەردەمی بەعس خراوتە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، بەڵام هەموو جارێک بەهۆی ناڕەزایەتی لایەنە سوننەکان ئەو بڕگەیە لە دانیشتنەکان لادراوە.
بۆچی گرنگە: لە ڕێگەی ئەو پرۆژەیاسایەوە کە تایبەتە بە کەرکووک و سنووری ماددەی 140، زیاتر لە 300 هەزار دۆنم مووڵک و زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان کە 50 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دراون بە عەرەبی هاوردە، بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەگەڕێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێکان فەرەیدوون، بەناوی چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "وەکو ڕێکخراو و چالاکوانە مەدەنییەکانی شاری کەرکووک لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ سیستمی دیموکراسی و گەڕانەوەی زەوییە زەوتکراوەکان، بە پێویستمان زانی پاڵپشتی خۆمان دەرببڕین بۆ هەوڵەکانی تێپەڕاندنی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش".
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە "هەوڵەکانی بەربەست خستنە بەردەم هەڵوەشانەوەی بڕیارەکە، بەداخەوە سەرەڕای بوونی ڕێککەوتن، بە شێوازی ناشارستانی کێشەی بۆ دروست دەکرێت".
شێوازی جێبەجێكردن: ئەو ڕێکخراوانە داوا دەکەن هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە بە زۆرینەی ڕەها لە پەرلەمانی عێراق بە بەشداری کورد و تورکمان و عەرەب بێت، پێیانوایە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارانە لە سوودی هاونیشتمانیانی عێراق و بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوە دەبێت، بە پێویستیشی دەزانن بە زووترین کات تێپەڕێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






