ئاڤا نیوز
دوای چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کە نزیکەی ساڵێکی خایاند و بە هەڵبژاردنی مەحموود مەشهەدانی لە پشکی پێکهاتەی سوننە کۆتاییهات، ئێستا چوار پرۆژەیاسای گرنگ لە پەرلەمانی عێراقن و پێویستە پەسەند بکرێن.
وێنە گەورەکە: ئەرکی پەرلەمان کەوتووەتە قۆناغێکی دیکەوە و پێویستە لە ماوەی کەمتر لەو ساڵەی لە تەمەنی ماوە، ئەو ئەو پرۆژەیاسا گرنگ و چارەنووسسازانە پەسەند بکات کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی کێشەی نێوان پێکهاتەکان بەتایبەتی کورد و سوننە لە لایەک و، شیعە و سوننە لە لایەکی دیکەوە چەندینجار دواخران و لە بەرنامەی کاری پەرلەمان لابران.
لێدوانی فەرمی: هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت: "چوار پرۆژەیاسای گرنگ لەبەردەم پەرلەمانی عێراقدان و پێویستە پەسەند بکرێن، یەکێکیان تایبەتە بە سوننە و ئەوی دیکەیان بە کورد و دووانیشیان بە شیعە، ئەوانیش بریتین لە یاسای لێبوردنی گشتی، یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی مووڵک و ماڵی داگیرکراو، یاسای باری کەسیی و یاسای خانەنشینی حەشدی شەعبی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە کاراکردن و هەڵدانەوەی چەندین دۆسیەی پەیوەست بە گەندەڵی کە تاوەکو ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە بەتایبەتی داواکاری لێپرسینەوە لە وەزیر و بەرپرسان، یەکێک لەو یاسایانەی پێویستی بە نوێنەرایەتی سەرجەم لایەنەکان و پێکهاتەکان هەیە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران، یاسای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقە.
لەلایەکی دیکەوە: عارف حەمامی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە چەند مانگی داهاتوودا پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنی خولی داهاتوو دەست بە گفتوگۆ دەکات، پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایەش پێویستی بە نوێنەرایەتیی سەرجەم پێکهاتەکان هەیە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەگوتەی چاودێران، یاسای هەڵبژاردنی خولی داهاتووی پەرلەمان پێویستی بە ڕێککەوتنی پێشوەختەی نێوان لایەنە سیاسییەکان هەیە، لەسەر ئەو بنەمایە چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگری لەسەر یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرد، ئەوەبوو کۆتایی هەفتەی داهاتوو بە هەڵبژاردنی مەحموود مەشهەدانی کۆتاییهات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
برایەکی جێگری پارێزگاری ئەنبار بەتۆمەتی کڕینی کارتی دەنگدان دەستگیر کرا




