
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقامەکانی بەغدا و کۆکردنەوەی هەموو وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت لەیەک ناوچەدا، حکومەتی عێراق پڕۆژەیەکی بۆ دروستکردنی شارێک بەناوی پایتەختی کارگێڕی لە باشووری بەغدا زیندوودەکاتەوە، بڕیارە بەمزوانە سوودانی بەردی بناغەی دابنێت.
وێنە گەورەکە: بیرۆکەی ئەو پڕۆژەیە بۆ شەش ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ئەو کات وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، توێژینەوەی کردووە و گەیشتووەتە ئەو دەرئەنجامەی بۆ چارەسەری کێشەی زیادەڕۆیی و قەرەباڵغی شەقامەکانی بەغدا، لەسەر ڕووبەڕی 50 کیلۆمەتری چوارگۆشە شارێک لە باشووری بەغدا دروستبکرێت و هەموو وەزارەتەکانی دەوڵەت و دەیان پڕۆژەی نیشتەجێبوونی نوێی تێدا کۆبکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن خەفاجی، سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، پایتەختی کارگێڕی لەسەر ڕووبەرێکی گەورە لە باشووری بەغدا دروستدەکرێت و بەمزوانە سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردی بناغەی پڕۆژەکە دادەنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕو، شارەکە هەموو وەزارەتەکانی عێراق لە خۆدەگرێت، جگە لەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لەناو بەغدا کەمدەکاتەوە، کارئاسانی زۆریش بۆ هاووڵاتیان دەکات، چونکە هەموو وەزارەتەکان لەیەکترەوە نزیک دەبن، بڕیاریشە لەماوەی چەند ساڵێکدا پڕۆژەی دروستکردنی ئەو شارە تەواو بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدڕاڵی شەش سکاڵای دیکە ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی نیگەرانیی خۆی لە پەیامەکەی سەرۆککۆمار دەردەبڕێت