
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڤا نیوز
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تووندی ئەو هێرشەی ئیسرائیل دەکات کە لەماوەی ڕابردوو کردیە سەر وڵاتەکەی.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سێ ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، سەرەڕای هەوڵەکانی وڵاتە نێوەندگیرەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەیشتن بە ئاگربەست بۆ وەستاندنی شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس و حیزبوڵڵا لە غەززە و لوبنان بەڵام تائێستا هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ کۆتاییهێنان بە دۆخەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە تاران ڕایگەیاند: "ئەو دوو دوژمنە، ئەمریکا و ئیسرائیل، دەبێ بزانن کە بە دڵنیاییەوە وەڵامی توند وەردەگرن بۆ ئەو کارەی کە لە دژی ئێران و سەنگەری بەرگریکردن دەیکەن".
باکگراوند: لە 26ـی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئیسرائیل هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران، لە بەرامبەر ئەو هێرشەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کردبووی لە سەرەتای مانگی ڕابردوو کە لە ڕێگەی 200 مووشەکی بالیستیکەوە هیرشەکەی ئەنجامدابوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزشکیان: ئەگەر باران نەبارێت، دەبێت لەبەر بێئاوی تاران چۆڵ بکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





