
گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی ژمارەیەک دەرچووی زانکۆی ڕاپەڕین، وێنە: هەنگاو محەممەد
ئاڤا نیوز
یاریدەدەری سەرۆکی سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەهۆی ناڕەزایی و گردبوونەوەی فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆ، دەستی لەکار کێشایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ناڕەزایەتیی و گازەندەی بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین، لەبارەی خزم و کەسی بەرپرسانی زانکۆ بە گرێبەست، ئەمڕۆ د. پێشەوا حەمید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بەهۆی دەستێوەردانی حیزبییەوە دەستی لە کار کێشایەوە.
ڕاگیێنراوی فەرمی: د. پێشەوا حەمید ڕایگەیاند: پەیوەندیان پێوەکردم و گوتیان بەڵێنی دامەزراندنی بە گرێبەستمان پێدراوە و ناوی سیانی براکەم و بڕوانامەیان بۆ بنێرم، کە 14 ساڵە دەرچووی زانکۆیە، دوای گەڕانەوەی لیستی ناوەکان بۆم دەرکەوت لە چوارچێوەی وانەبێژی کارەکە کراوە.
د.پێشەوا حەمید دەڵێت: 'بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری وردەکاریی دامەزراندنەکە نیم، بەڵام بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتی خۆم لێرەوە دەستلەکارکێشانەوەم لە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕادەگەیێنم'.
زانیاریی زیاتر: بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕیککەوتی 6-10-2024، بەشێوەی گرێبەست 395 وانەبێژ بۆ زانکۆی ڕاپەڕین دامەزران، بەڵام گەندەڵی لە دامەزراندنەکە کراوە، بە جۆرێک تەنیا 147 وانەبێژی فیعلی دامەزراون و 248 کەسی دیکە لەلایەن بەرپرسانی یەکێتییەوە بە تەزکیەی حیزبی دامەزرێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






