
سیمکارتی تۆمارنەکراو - گرافیکی ئاڤا (ڕامتین هەمەوەند)
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە ڕێوشوێنەکانی فرۆشتنی سیمکارت لە دەرەوەی یاسا بە تەواوی کۆنترۆڵ بکات و هەر سیمکارتێکی تۆمارنەکراو دەستی بەسەردابگیرێت بە سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان و عێراق سێ کۆمپانیای پەیوەندیکردن هەن، دوو ساڵ لەمەوبەر وەزارەتەکانی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن بەهاوبەشی چەند ڕێکارێکیان ڕاگەیاند، دیارترینیان بڕیاری داخستنی ئەو شوێنانە بوو کە مۆڵەتیان نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و حەوت کۆمپانیای مۆبایل و ئینتەرنێت کۆبوونەتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو سیمکارتانەی لەدەرەوەی یاسا دەفرۆشرێن، سزای ژمارەیەک شوێنی فرۆشتنی سیمکارت دراون و داخراون.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری هەموو ئەو فرۆشگا و کەسانە دەکاتەوە کە لە دەرەوەی یاسا و بەبێ تۆمارکردن سیمکارت دەفرۆشن، بەگوێرەی بڕگەی دووەم لە ماددەی شەش، لە ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (8)ی ساڵی 2021ی هەموارکراو، بەرامبەر هەر سیمکارتێکی دەستبەسەرداگیراو بڕی سێ ملیۆن دینار سزای سەرپێچیکار دەدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری بریکارانی سەرەکی و لاوەکی فرۆشتنی سیمکارت دەکاتەوە بەزووترین کات خۆیان لە وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوان/ بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیا ئەمنییەکان و مۆڵەتپێدان تۆمار بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت