
مونا قەهوەچی - جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمانی
ئاڤا نیوز
مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆكی پارتی چاكسازیی توركمانی دەنگۆی بەشدارینەكردنی پێكهاتەی توركمان لە كابینەی 10ی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتدەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: مونا قەهوەچی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەنگۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، گوایە پێكهاتەی توركمان بەشداری لە كابینەی 10ی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناكات، ئەو دەنگۆیە ڕەتدەكەینەوە و هەر هەواڵێك لەو چوارچێوەیە بڵاوكرابێتەوە دوورە لە ڕاستییەوە.
لەلایەكی دیكەوە: قەهوەچی، هاوكات كاندیدی دەرچووی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانە لە پێكهاتەی توركمان ڕاشیگەیاند: بەشدارییەکی کارای پێکهاتەی تورکمان وەک نەتەوەی دووەم لە هەرێمی کوردستان لە کابینەی حکومەت زۆر گرنگە و ئامادەیی ئێمە لە سیستەمی حکومرانی و سیاسی هەرێمی کوردستان پێگەی هەرێمی كوردستان و تابلۆی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان جوانتر و بەهێزتر دەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، "لە ڕۆژانی داهاتوودا داواکارییەکانی پێکهاتەی تورکمان بە فەرمی بە شاندی دانوستانکاری لیستی زۆرینەی پەرلەمانی رادەگەیێنین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






