
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی تێبینییەکانی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە سەرژمێری بڕیاری دا، خەڵک لەسەر بنەمای ناوچە ڕەسەنەکانی خۆیان تۆمار بکرێن نەک شوێنی نیشتەجێبوونیان.
وێنە گەورەكە: سەرژمێریی گشتی لە سەرتاسەری عێراق لە 20 و 21ی ئەم مانگە دەکرێت. هەرێمی كوردستان چەند تێبینییەكی لەبارەی پرۆسەكە هەبوو بەتایبەت لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی، پرسەکە لە بەرژەوەندیی کورد بڕیاری لەبارەوە درا.
لێدوانی فەرمی: فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەسەر بنەمای سەرژمێری ساڵی 1957 سەرژمێری لە کەرکووک تۆمار دەکرێت و سەبارەت بەو هاووڵاتیانەی لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە لە کەرکووک نیشتەجێن، لەسەر پارێزگاکانی خۆیان هەژمار دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمێکی هاوبەش لە هەر سێ نەتەوەی (عەرەب - کورد - تورکمان) پێکبهێنرێت، ئەندامێکی مەسیحی زیاد دەکرێت بۆ تیمەکە لەو ناوچانەی کە زۆرینەی مەسیحییان تێدایە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت