ئەمریکا هۆشداری بە عێراق دەدات: ڕێگە مەدەن ئەگینا ئیسرائیل تۆڵەتان لێدەکاتەوە
- عێراق
- 2024-11-06

وێنەی چەند چەکدارێکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق و سوپای ئیسرائیل، گرافیک پەیڕەو ساڵح - ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕایدەگەیێنن ئیدارەی بایدن هۆشداری بە حکومەتی عێراق داوە ئەگەر ڕێگری لە هێرشی ئێران نەکات، ئەوا ڕووبەڕووی هێرشی ئیسرائیل دەبێتەوە بۆ سەر خاکەکەی.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا هەوڵ دەدات ڕێگری لە ئێران بکات لە هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و نیگەرانە لەوەی ئەگەر ئێران لە خاکی عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل شەڕی ناوچەکە زیاتر ئاڵۆزتر دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمریکی کاربەدەستانی ئەمریکی و ئیسرائیلی دەڵێن دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل و ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران پلانی هێرشێکی گەورە لەسەر خاکی عێراقەوە دادەنێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ هێرشەکەی 25-10 یەکەمی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: کاربەدەستان دەڵێن لەوەتەی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە، سوپای پاسدارانی ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی دەگوازنەوە بۆ میلیشیا شیعەکان لە عێراق و پلانی هێرشێکی هاوبەشیان بۆ دژی ئیسرائیل داڕشتووە.
کاربەدەستێکی ئەمریکی دەڵێت: جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە سەبارەت بە پلانی هێرشی ئێران لە عێراقەوە. هاوکات ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هەمان بابەتەوە قسەی لەگەڵ سوودانی کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەو دوو کاربەدەستە ئەمریکییە، سولیڤان و بلینکن فشاریان خستووەتە سەر سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕاگرتنی هێرشی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل کە لەم چەند هەفتەیەی دواییدا زیادیانکردووە. هاوکات بە سوودانیان گوتووە نابێت ڕێگە بە ئێران بدات لە خاکی عێراقەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.
لەهەمان كاتدا: بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا کە ئیدارەی بایدن پەیامەکەی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و گوتی: "ئەگەر وانەکەن، ئێمە ناتوانین ئیسرائیل بوەستێنین لە هێرشکردنە سەر عێراق".
لەلایەكی دیكەوه: سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕاوێژکارەکانی بە نهێنی و لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانیدا بۆ میدیای عێراق ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە کە نایانەوێت عێراق ببێتە ناو ململانێی ئیسرائیل و ئێران.
پێدراوە ڕاستییەكان: ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنانی کە سەر بە حیزبوڵڵایە، ڕۆژی سێشەممە لێدوانی بەرپرسێکی باڵای یەکێک لە میلیشیا شیعەکانی عێراق گواستەوە کە دەڵێت، سوودانی تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لە ڕازیکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بلینکن بە سوودانی گوتووە دەبێت حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات بۆ پاراستنی کارمەندانی ئەمریکا و بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی بەرپرسن لە هێرشەکانی عێراق بۆ سەر کارمەندانی ئەمریکی لە عێراق و سوریا لەوانە هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 10 خولەک لەمەوپێش
تەیلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
کێشەی هاتووچۆ لە زاخۆ بۆ 100 ساڵی داهاتوو چارەسەر دەکرێت
- بزنس
- 51 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تەیلۆر سویفت بەردەوامە شکاندنی ڕیکوردەکان
10 خولەک لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییانی ئێران لە مەراسیمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری شاپووری یەکەم ئامادەبوون
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە هەناردەكردنی گەنم بۆ ئێران دوو دڵە؛ لەبەر دوو هۆکارە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ئەو زانیارییانەی کە پێویستە لەبارەی دەنگدانی تایبەتەوە بیزانیت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغیی نێو بنکەکانی دەنگدان دەنێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 800 چاودێری نێودەوڵەتی، چاودێری پڕۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەن
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە






