
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر شوێنگرەوەی حەلبووسی دەدات، سوننەکان سێ بەربژێریان بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کردووە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی هاوپەیمانیی عەزم ئاماژە بەو ڕێژەیە دەدات کە بەربژێرەکەیان بەدەستی دەهێنێت.
مەحموود داود سولەیمان مەشهەدانی، بەربژێری هاوپەیمانیی عەزمە و پاڵپشتییەکی بەهێزی لەلایەن شیعەکانەوە لێدەکرێت، دوای ئەوەی لە ڕێککەوتی 09-01-2022 نەیتوانی بەسەر محەممەد حەلبووسی ڕکابەریدا سەرکەوێت، ئەمڕۆ بەدوای ئامانجەکەیدا دەگەڕێت و دەیەوێت پۆستەکە بۆ خۆی یەکلایی بکاتەوە.
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی هاوپەیمانیی عەزم، چەند ڕۆژێکە سەرگەرمی کۆکردنەوەی پاڵپشتین بۆ بەربژێرەکەیان، فەیسەڵ شۆکە، یەکێک لە نوێنەرەکانی هاوپەیمانیی عەزم لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا میدیا گوتی، "پاڵپشتییەکی بەهێزمان بۆ بەڕێز مەشهەدانی کۆکردووەتەوە و پەنا بەخوا 60% ـی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن بۆ ئەو دەبێت."
هەریەک لە سالم عیساوی لە هاوپەیمانیی سیادە و شەعلان کەریم لە هاوپەیمانیی تەقەدوم، ڕکابەری مەشهەدانی دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاسان نابێت.
لەدوای پڕۆسەی ئازادیی عێراقەوە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پێکھاتەی سوننە بووە، دوایین کەس کە لە پشکی سوننەکان ئەو پۆستەی وەرگرتووە محەممەد حەلبووسیی بوو کە لە 09-01-2022، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکی ئەنجوومەنەکە هەڵبژاردرا، تاوەکو ڕۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵیی ئەندامێتیی حەلبووسی لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 11 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
45 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





