
دیمەنی ئاڵای ئێران و پەتێکی لەسێدارەدان، گرافیک - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، ئێران سزای لەسێدارەدان بۆ سێ هاونیشتمانیی کورد دەردەکات کە یەکێکیان خەڵکی سلێمانییە، دەزگای دادی ئێران دەڵێت، "ئەو سێ کەسە لە دۆسیەی کوشتنی فەخریزادەدا تێوەگلاون".
وێنە گەورەکە: لە تشرینی دووەمی ساڵی 2020، موحسین فەخریزادە، زانای پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی تاران بە فیشەک كوژرا، ئێران ئۆباڵی كارەكەی خستە ئەستۆی ئیسرائیل. وتەبێژی دەزگای دادوەری دەڵێت، "لەم دۆسیەیەدا هەشت کەس دەستگیرکراون کە سێ لەوانە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و حوکمەکەیان لە قۆناغی تێهەڵچوونەوەدایە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هەریەک لە ئیدریس ئالی و ئازاد شوجاعی کە کۆڵبەر بوون و خەڵکی گوندی دۆڵەگەرمەی سەردەشتن، ڕەسوول ئەحمەد محەممەد، کاسبکارێکی خەڵکی سلێمانییە، لە لایەن لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو سێ هاونیشتمانییە کوردە لە مانگی شەشی ساڵی 2023 دەستگیرکراون، بۆ ماوەی چەندین مانگ بەمەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لە زیندانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە ورمێ خراونەتە بەر ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونییەوە و دوای زیاتر لە سێ مانگ بۆ یەکەمجار مۆڵەتیان پێدرا بە تەلەفۆن پەوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن، دواتریش تۆماتبارکران بە "سیخوڕیکردن بۆ ئیسراییل" و "گواستنەوەی کەرەستەکانی کوشتنی فەخریزادە".
لەلایەکی دیکەوە: ئەسغەر جیهانگیری، وتەبێژی دەزگای دادی ئێران ڕایگەیاندووە: ئەو سێ کەسە لە دۆسیەی "تیرۆری فەخریزادە"دا سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.
بەگوێرەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەوسێ کوردە هەموو تۆمەتەکانیان ڕەتکردووەتەوە، بەڵام دواتر لەژێر ئەشکەنجەی قورسدا ناچارکراون دان بە تاوانباربوونی خۆیاندا بنێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






