
شاسوار عەبدولواحید و لۆگۆی نەوەی نوێ
ئاڤا نیوز
جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ بڕیاردان لەبارەی بەشداریکردن لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. سەرچاوەیەک لە جووڵانەوەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "نەوەی نوێ ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە حکومەتدا".
وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەوەی نوێ 15 کورسی بەدەستهێنا و لەدوای پارتی و یەکێتی ئێستا هێزی سێیەمە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ جووڵانەوەکە بەسەرپەرشتیی شاسوار عەبدولواحید و بە ئامادەبوونی کاندیدە دەرچووەکانی کۆببێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە کۆبوونەوەکدا نەوەی نوێ بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکات.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی دیکە لە نەوەی نوێ بۆ ئاڤا میدیا پشتڕاستی کردەوە، ویستیان هەیە و ڕژدن بۆ ئەم کابینەیە بەشداری لە حکومەتدا بکەن، بۆ کۆبوونەوە چاوەڕێی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت دەکەن، کۆمەڵێک مەرجیان هەیە و گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






